پۆدکاستی چاوگ-logo

پۆدکاستی چاوگ

Technology Podcasts

پەخشی ڕادیۆیی یان پۆدکاستی چاوگ. بەرنامەیەکی دەنگی زانستی بەردەوامە لەسەر دواهەمین هەواڵەکانی ئایتی و یاری و فلیم و دراماکان بە زمانی کوردی. لەگەڵ کۆمەڵێک خەڵکی شارەزای ئەو بوارە لە کوردستان و دەرەوەی پێکەوە chawg.org

Location:

Kirkuk, Iraq

Description:

پەخشی ڕادیۆیی یان پۆدکاستی چاوگ. بەرنامەیەکی دەنگی زانستی بەردەوامە لەسەر دواهەمین هەواڵەکانی ئایتی و یاری و فلیم و دراماکان بە زمانی کوردی. لەگەڵ کۆمەڵێک خەڵکی شارەزای ئەو بوارە لە کوردستان و دەرەوەی پێکەوە chawg.org

Twitter:

@chawg

Language:

English

Contact:

004528572943


Episodes

کڵاود گران و گرانتر دەبێت لە داهاتوودا - ئەڵقەی ٤ - وەرزی ٦

2/19/2024
* کڵاود لە داهاتوودا گران و گرانتر دەبێت * ئەپڵ ئەپەکانی وێب بێجگە لە سافاری لادەبات * لەمەودوا FreeNGINX پەرە پێدەدرێت لەگەڵ کۆمەڵێک باسی ئەزموون و بینینی تاکەکەسی بەشداران یوتوب: https://youtu.be/a7m3zJbxF7k //////////////////////////////////////////////////// پشتگیریی لە ڕێگەی پەیپاڵ ــەوە: donation@chawg.org پشتگیریی لە ڕێگەی بایمیکۆفییوە: https://www.buymeacoffee.com/chawg #چاوگ #کوردی #زانست ---------------------------------------------------------------------------- پرۆگرام و توڵە بەکارهاتووەکان (سەرچاوەکراوەن) Links KSNIP: https://github.com/ksnip/ksnip GIMP: https://gimp.org Krita: https://krita.org/en/ OBS Studio: https://obsproject.com/ Audacity: https://www.audacityteam.org KDENLIVE: https://kdenlive.org/en/ ShotCut: https://shotcut.org/ Davinci Resolve: https://www.blackmagicdesign.com/products/davinciresolve -------------------------------------------------------------------------- Twitter: https://twitter.com/chawg

Duration:00:42:14

ئەپڵ و یەکێتی ئەوروپا گەشتنە ڕێککەوتن | وەرزی شەشەم | ئەڵقەی3

2/13/2024
* یەکێتی ئەوروپا و #ئەپڵ گەشتنە ڕێککەوتن * ئیبەی بە دەیان ملیۆن سزا دەدرێت * بەشدارانی خزمەتی یوتوب و میوزیکەکەی گەشتە ١٠٠ ملیۆن --------------------------------------------- پشتگیریی لە ڕێگەی پەیپاڵ ــەوە: donation@chawg.org پشتگیریی لە ڕێگەی بایمیکۆفییوە: https://www.buymeacoffee.com/chawg #چاوگ #کوردی #زانست --------------------------------------------- پرۆگرام و توڵە بەکارهاتووەکان (سەرچاوەکراوەن) Links: KSNIP: https://github.com/ksnip/ksnip GIMP: https://gimp.org Krita: https://krita.org/en/ OBS Studio: https://obsproject.com/ Audacity: https://www.audacityteam.org KDENLIVE: https://kdenlive.org/en/ ShotCut: https://shotcut.org/ Davinci Resolve: https://www.blackmagicdesign.com/prod... -------------------------------------------------------------------------- Twitter: @chawg

Duration:00:38:05

پۆدکاستی چاوگ | کۆمپیوتەری لیزای ئەپڵ 40 ساڵی تێپەڕاندن! | وەرزی شەشەم | ئەڵقەی 2

1/21/2024
دوای نزیکەی ١٢ ساڵ کۆتایی بە ماکبووکەم هات ٤٠ ساڵ بەر لە ئێستا ئەپڵ کۆمپیوتەری لیزای خستەوە لەبەردەم وەچەی چواری usb و خێرایی ٨٠گێگابیت بۆ چرکەیە خێرایی وەچەی نوێی PCIe 5 کە دەچێت بۆ ١٢٨گێگا گواستنەوە بۆ چرکەیەک وەچەی نوێی فایبەر ئۆپتیک بەرەو ٤٠٠ گێگابیت بۆ چرکەیەک ئەم هەموو خێراییە بۆ کوێ بەرین، لە کاتێکدا ڕێژەی ڕەهای خەڵکی ئەم سەرزەمینە لە کێشەی پێداویستی سەرەتایین ناکرێت لە داهاتوودا جیاووازییەکەی نێو جیهانی پێشکەوتوو و سێیەم ببن بە گەردوونێکی تر؟ پێوستی ئاپ بە سیستەمی کارپێکردن یان دەکرێت بەس پەڕەیەکی وێب بن؟ بۆچی وێبگەڕەکان لەسەر ios درەنگ نوێکاریەکانیان پێدەگات؟ ئابونەی ئاپەکان لەکاتی فرۆشتن لە ڕێگای AppStore. - سیا نەریمان - ئاڵان هیلال بەهیوای کاتێکی بەسوودی لەگەڵ ببەنە سەر. https://www.youtube.com/@chawg-org #چاوگ #پۆدکاستی_چاوگ

Duration:00:49:24

پۆدکاستی چاوگ | باڵکێشترین بەرهەمەکانی سی ئی ئێس 2024 چی بووە؟ | وەرزی شەشەم | ئەڵقەی 1

1/16/2024
لەم ئەڵقەیە کۆمەڵێک بابەت تاوتوێ کراوە، لەوانە: - باڵکێشترین بەرهەمەکانی CES 2024 چی بووە؟ - بۆچی تەنیا کۆمپانیا تایوانیەکان باڵادەستن لە دروستکردنی چیپ؟ لەگەڵ چەند تەوەری تر. - سیا نەریمان - ئاڵان هیلال بەهیوای کاتێکی بەسوودی لەگەڵ ببەنە سەر. https://www.youtube.com/@chawg-org #چاوگ #پۆدکاستی_چاوگ

Duration:00:52:31

ئەڵقەی 6 وەرزی پێنجەم | گرینگترین ڕوداوکانی ساڵی ٢٠٢٣

12/31/2023
گرینگترین ڕوداوکانی ساڵی ٢٠٢٣. 2:36:074 وەستانی پێشکەوتنی مۆبایل و بەرهەمە تاکنەلۆژیاییەکان. 16:07:189 دراوە ئەلیکتڕۆنییەکان. 26:24:848 . تەکنەلۆژیای ئەی ئاڕ و ڤی ئاڕ 38:13:323 - ئالان هیلال - ئاراس نوری - سیا نەریمان #چاوگ #کوردی #podcast #پۆدکاست

Duration:00:48:47

ئەڵقەی 5 - وەرزی پێنجەم - چات جی پی تی

12/11/2023
1:09.929 ڕوونکردنەوەی کارکردنی فێربوونی مەکینەکان لە ژیرەی دەستکرد. تێخستنی داتا وەرگرتنی ئەلگۆریتم و هەڵبژاردن دەوڵەمەندکردنی بە بەکارهێنان 25:53.122 بۆچی ئینتێڵ و ئەی ئێم دی دەست نادەن بە ARM چونکە گران دەکەوێت؟ بازاڕ لە x86 باشترە و کێشەی نییە بەشداری پشکەکان نایەڵن وەکو کۆمپانیا …هتد 31:48.000 مێژووی کرۆم وەکو سیستەم، وێبگەڕ و پێکەوە بۆ کۆمپیوتەر. سەرەتای دەستپێکردنی و ئامانج لێی هاوبەشی و گۆڕینی ستراتیژ بەرەو یەک بەرهەم بازاڕ و کاریگەری لەسەر هاوپۆلی خوێندکار/قوتابی پێشکەشکاران: ئالان هیلال سیا نەریمان #چاوگ #پۆدکاسی_چاوگ

Duration:00:43:38

پۆدکاستی چاوگ ٠ مێژووی میسرییە کۆنەکان

11/13/2023
مێژووی میسرییە کۆنەکان مێژووی کۆنی میسڕ وەکو نوانە و چاککردنەوەی وشەی ''فیرعەونییەکان''، کە لەڕووی زانستییەوە بەو قۆناغە نادروستە. لێرەوە دەچینە ناو باسەکەوە بەو قۆناغانەی ڕیزیان بنەماڵەکان شێوازی بەڕێوەبەرێتی ئاین و سرووتەکان هەڕەمەکان ئیمپراتۆرییەتی میسر هکسۆسەکان، بەتلیمۆس و شارستانێتی هێلینی پێشکەشکاران: سیا نەریمان ئاوارە پیرۆت

Duration:01:19:37

ئەڵقەی 4 - وەرزی پێنجەم - چۆن بەرنامەی چات چی پی تی ئاسانکاریمان بۆدەکات؟

10/9/2023
پۆدکاستی چاوگ - چۆن بەرنامەی چات چی پی تی ئاسانکاریمان بۆدەکات؟ - بۆ گەڕان لە بابەتەکان. - بۆ ئاسانکاری بابەتە فەرمییەکان، رێنمایی کردن و چارەسەرەکان. - بۆ بابەتەکانی خوێندن و توێژینەوە. - بۆ چارەسەری کێشەکان. جۆری لاپتۆپی فرێم ئۆرک بەژداربووان: ئالان هیلال سیامەند نەریمان

Duration:00:43:48

ئەڵقەی 3 - وەرزی پێنجەم - بەن جەی ئێس⁠ وەشانی یەکەمی بڵاوکرایەوە

10/1/2023
⁠بەن جەی ئێس⁠ (Bun js) وەشانی یەکەمی بڵاوکرایەوە. باسێکی کورت چەند پرسیارێک بۆ گفتوگۆ ئایا دەبێتە جێگرەوەی نۆد جەی ئێس؟ تا چەند لەو بانگەشانەی دەیکەن ڕاستە؟ خێرای جێبەێکردن (code execution) تا چەند گرینگە لە وێب ئەپڵیکەشن. ئایفۆن و گۆڕینی سەرجەم بڕیارەکانی دەربارەی کونی بارگاویکردن و گواستنەوە، بەڵام هیچ لە ئامێرەکانی ئەپڵ تاکو ئێستا هاوبەشی پرۆگرامەکان ناکەن وەکو یەک سیستەم. یاخود هیچ نەبێت وەکو دێکس قەبارەی پاشەکەوتکردن تاکو ئێستا گەورەترین بڕیاردەری نرخە لەلای ئەپڵ، لە کاتێکدا سیستەمەکە ئەوەی ناوێت و پاشەکەوتی داتا/وێنەکان پێویستی بە ئایکڵوادە بۆ گواستنەوە!!؟ بەژداربووان: سیامەند نەریمان ئالان هیلال

Duration:01:01:24

ئەڵقەی 3 - وەرزی پێنجەم - بەن جەی ئێس⁠ وەشانی یەکەمی بڵاوکرایەوە

9/25/2023
بەن جەی ئێس (Bun js) وەشانی یەکەمی بڵاوکرایەوە. باسێکی کورت چەند پرسیارێک بۆ گفتوگۆ ئایا دەبێتە جێگرەوەی نۆد جەی ئێس؟ تا چەند لەو بانگەشانەی دەیکەن ڕاستە؟ خێرای جێبەێکردن (code execution) تا چەند گرینگە لە وێب ئەپڵیکەشن. ئایفۆن و گۆڕینی سەرجەم بڕیارەکانی دەربارەی کونی بارگاویکردن و گواستنەوە، بەڵام هیچ لە ئامێرەکانی ئەپڵ تاکو ئێستا هاوبەشی پرۆگرامەکان ناکەن وەکو یەک سیستەم. یاخود هیچ نەبێت وەکو دێکس قەبارەی پاشەکەوتکردن تاکو ئێستا گەورەترین بڕیاردەری نرخە لەلای ئەپڵ، لە کاتێکدا سیستەمەکە ئەوەی ناوێت و پاشەکەوتی داتا/وێنەکان پێویستی بە ئایکڵوادە بۆ گواستنەوە!!؟

Duration:01:01:24

ئەڵقەی 2 - وەرزی پێنجەم - ژیریی دەستکرد و چات جی پی تی

3/12/2023
یەکەم: بەخێرهاتنی کڕیار دەکەن و لەگەڵ سەردانی یەکەمدا کۆبۆن پێشکەش دەکەن. دووەم: پرسیاری کڕیار وەردەگرن و دەگەڕێن بەدوای باشترین بەرهەم کە لە داواکاریی کڕیارەکەوە نزیکە و پێشکەشی دەکەن بە وێنە و نرخ و زانیارییەوە. سێیەم: بەرهەمی هاوشێوە پێشنیار دەکەن. چوارەم: سەبەتەی پشتگوێخراو بەبیردەهێننەوە و داشکاندن پێشکەش دەکەن. پێنجەم: هاوکاریی کڕیار دەکەن بۆ کڕینی بەرهەمەکان. شەشەم: دەتوانن چاودێریی دواکارییەکان بکەن. حەوتەم: لە گەڕاندنەوە و پارەدانەوە هاوکار دەبن. هەشتەم: بەستنەوەی چاتبۆتەکە بەپەڕەی بنکەی زانیارییەکان. نۆیەم: دەبەسترێنەوە بە نەرمەواڵەی CRM دەیەم: لە کەناڵەکانی تری کارەکەوە دەتوانن هەمان وەڵام بدەنەوە.

Duration:00:34:51

ئەڵقەی 1 - وەرزی پێنجەم - دیسک و تەمەنی دیسک

3/9/2023
لەم ئەڵقەیەدا باسی دیسک و تەمەنی دیسک کراوە. پێویستە وەکو بەکارهێنەر لەو وردەکارییانە شارەزایی پەیدا بکەیت و بزانیت بەرهەمهێنەری دیسکەکە لەسەر کارکردن و بەرگەگرتنی چ زانیارییەکی نووسیوە، هەروەها ئەو هۆکارانەش کامانەن کە وادەکەن تەمەنی دیسکەکەت کەمبێتەوە.

Duration:00:31:35

ئەڵقەی 08 - وەرزی چوارەم - بڕیارنامەی ساڵی نوێ

11/23/2022
کاتێک بەرەو کۆتایی ساڵ دەڕۆین، یان هەر بۆنەیەکی تری ژیانمان، بۆ نموونە: ڕۆژی لەدایکبوون، ساڵیادی هاوسەرگیریی، یەکەم ڕۆژی کارکردن. ئەوا بابەتێک دێتە پێشەوە، ئەویش پەیمان بەستنە لەگەڵ خۆمان. بڕیارنامەی ساڵی نوێ ئەم چەند ساڵه باسێکی گرنگە لای هەمووان. دەبێت بزانین ئەم ئامانجانە لای بەشێکی گەورەی ئەو کەسانەی بڕیاری لێ دەدەن، هەتا مانگی شوبات بەردوامیی دەبێت و کۆتایی پێ دێت. بەرەوپێش چوون ئەوەی کە بەشێکی زۆرمان پشتگوێی دەخەین و بە گرنگییەوە لێی ناڕوانین. لەم ئەڵقەیەدا ڕوونی دەکەینەوە بۆچی پێویستە گرنگیی بە بەرەوپێش چوون بدەین لە جیاتی هەوڵدان بۆ ئەوپەڕی تەواوی ئەوەی وا دەکات ئامانجەکانمان بەدی نەیەن و ئەرکەکانمان لە کاتی خۆیاندا تەواو نەبن، بریتییە لەوەی ئێمە هەمیشە ئەوپەڕی تەواویمان دەوێت. ئەگەر چەندین کتێب لە کتێبخانەکەتدا هەیە و، ڕۆژ بەسەر ڕۆژدا دەڕوات و نایان خوێنیتەوە. یان دەیان زنجیرە و فیلم لەناو لیستی پەخشەرەکەتدا هەیە و تاماشایان ناکەیت، هەروەها ئەوەی فێرخوازەکان تا کۆتا شەوی پێش تاقیکردنەوە دەبات بەبێ کۆشش، هەمان ئەو کێشەیەیە. ئێمە لەجیاتی دانانی بڕیارنامە، یان وەستان بۆ ڕووداوێکی گرنگ لە ژیانماندا تا کارێک ئەنجام بدەین. پێویستە مێشکمان ڕابهێنین کار بە بەرەوپێش چوون بکات.

Duration:00:45:21

ئەڵقەی تایبەت - لە زانستەوە بۆ خوزەعبەلات

10/30/2022
* گریمانە چییە؟ * ئەی بیردۆز چییە؟ کامیان بەرزترین ئاستی زانستیان هەیە و چی هەر زانست نییە یاخود تەواو دەکەوێتە خانەی توڕەهاتەوە.

Duration:01:16:43

ئەڵقەی 07 - وەرزی چوارەم - نوێترین هەواڵە تەکنۆلۆجییەکان

10/12/2022
وەشانی نوێی ناووکی لینوکس، ئۆنڵی ئۆفیس و چارەسەرەکانی، کڕینی فیگما لەلایەن ئەدۆبی، کێشەی نێوان تویتەر و ئیلۆن مەسک، لە کۆتاییشدا خراپ بەکارهێنانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان، خراپیی ئاستی هۆشیاریی تەکنۆلۆجی و گرنگیی نەدان بە بەها ڕەوشتییەکان.

Duration:00:49:15

خۆشگەندەڵ یا گەنەخۆر لە کتێبەکەی برایان کڵاسەوە (بەشی دووەم)

9/20/2022
بەشی دووەم دەربارەی سەرکردەی نەخۆش و گەلی ترسنۆک سەرەتایەکە بە کتێبەکەی برایان کڵاس بەناوی (گەنەخۆر، شیاوی گەندەڵی)

ئەڵقەی 06 - وەرزی چوارەم - دواخستنی ئەرکەکان

8/29/2022
لەم ئەڵقەیەی پۆدکاستی چاوگ، باسمان لە دواخستنی ئەرکەکان کردووە. حاڵەتێکی باوە و ڕووبەڕووی بەشێکی زۆری مرۆڤەکان دەبێتەوە. ئێمەی مرۆڤ بۆچی بەردەوام کار و ئەرکەکانی سەرشانمان دوادەخەین؟ ئایا بەشێکە لە سروشتی ئێمە؟ ئەو هۆکارانە چین کەوادەکات کارەکانمان دوا بخەین؟ لەکۆتاییشدا چۆن بتوانین بەسەریدا زاڵ ببین؟ ئەڵقەی ٦ لە وەرزی چوارەمی پۆدکاستی چاوگ، بەبەشداریی سیامەند نەریمان و ڕێبین سەربەست.

ئەڵقەی 05 - وەرزی چوارەم - فرەکردار

8/11/2022
فرەکردار یەکێکە لەو دەستەواژانەی بووەتە بەشێک لە ژیانی هەر یەکێک لە ئێمە. لە ژیانی ڕۆژانەمان و لەسەر کارکردن ڕووبەڕووی دەبینەوە. ئەڵقەی ئەمجارە لەگەڵ سیامەند نەریمان، ڕێبین سەربەست و هاوکار خەلیل باسمان لە فرەکردار کردووە و لە ژیانی ئێمە و بەڕێوەبردنی نەرمەواڵەکان چۆنە و پێویستە چی لەسەر بزانین؟

خۆشگەندەڵ یا گەنەخۆر لە کتێبەکەی برایان کڵاسەوە (بەشی یەکەم)

7/20/2022
سەرەتایەکە بە کتێبەکەی برایان کڵاس بەناوی Corruptible (گەنەخۆر، شیاوی گەندەڵی)

ئەڵقەی 04 - وەرزی چوارەم - کڵاود کۆمپیوتینگ

7/9/2022
کورتەیەک لەسەر مێژووی پاشەکەوت و گرنگی میراتی قسەکردن و گواستنەوەی زانست/زانیاری لە ڕێگەی زمانەوە. هاتنی نەخشی سەرەتایی وەکو هێما و هەڵکۆڵینی وەکو بەشێک لە شانازی و پێویستی بۆ داهاتوو و فێربوون. نووسینەوە و هەڵگرتنەوەی بەرگێکی تر وەکو یەدەک لە مێژوودا. گواستنەوەی بۆ کولتوری (نووسەر) وەکو پیشەی هەڵگری داتا لە نێو کۆمەڵگادا. گواستنەوەی ئەزموونی تاک بۆ مەنهەج یا ڕێڕەوێک و وەرگرتنی قوتابی بۆی. تیژبوونی پەرەسەندنی زانست بەهۆی ئەوانەوە. ئەمەش لەگەڵ خۆیدا هات تاکو سەردەمی کۆمپیوتەر و یەکەی زانیاری گواستەوە سەر پارچە، دیسک، هارد و پاشان لەوەشدا قەبارە تاکو دەهات زەبەلاحتر بەڵام هێشتا ترسی لەناوچوون و زووگەشتن پێیان خەمێک بوو. ئیتر سیستەمی هەوری/کڵاود هات کە گواستیەوە قۆناغێکی نوێ و لەگەڵ خۆیدا هەر تێگەشتنی بۆ داهاتووی کۆمپیوتەر گۆڕی. وەکو ئەمازۆن، درۆپبۆکس، گووگڵ درایڤ و تەکنیکی زۆر جیاواز بۆ تاک و بازرگانی. کڵاود کۆمپیوتینگ چۆن سوود بە مرۆڤایەتی دەگەیەنێت و ئەو گۆڕانکارییانە چیبوون کە لەم ساڵانەی دواییدا لە بازرگانی، پەروەردە، فێرکردن و ڕاژە حکومییەکاندا کردووییەتی؟ سێ دابەشکردنی (Cloud computing) ژێرخان وەکو ڕاژە (IaaS) سەکۆ وەکو ڕاژە (PaaS) نەرمەواڵە وەکو ڕاژە (SaaS) جیاوازییان چییە؟ ڕیزبەندییەکانیان چۆنە؟ کۆمپانیاکانی دابینکاری ڕاژە چۆن کار دەکەن و جیاوازییان چییە؟ کامەیان هەڵبژێرین ئەگەر هەموویان یەک چارەسەریان هەیە؟ لە جیهانی وۆردپرێسدا ڕووبەڕووی سێ جۆر ڕاژە دەبینەوە Shared hosting Managed VPS hosting Fully managed WordPress hosting جیاوازییان چییە؟ کامەیان هەڵبژێرین بەپێی جۆری کارەکەمان؟

Duration:00:50:42